TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەبدۆلمەهدی لە سەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق ڕای خۆی بە شێوازێکی دیکە دەگۆڕێت

سارا
Yazar
📅 29 Ocak 2020 16:53

پەیامی کورد   ...   عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق ڕایگەیاند : لە سەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق نابێ دوژمن بۆخۆی زیادبكات.
لە كۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، عادل عەبدۆلمەهدی ئەم جارە نەرمتر سەبارەت بە كشانەوەی هێزە بیانییەكان قسەی کرد و رایگەیاند "دەربارەی چونەدەرەوەی هێزە بیانییەكان، كە رایەكی گشتی لەبارەیەوە هەیە، ئەم پرسە لە دەستی حكومەتدایە و دەتوانێت بڕیاری لەسەربدات، بەڵام باشترە حكومەت بواربدات بە دانووستان، بۆیە نامانەوێت بەشێوەیەك لەم پرسە دەربچین، كە دوژمن بۆخۆمان زیادبكەین، بەڵكوو دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان رێكبخەینەوە و دۆستایەتی لەگەڵ هەموولایەك زیاتر بكەین".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر عەبدۆلمەهدی دەیگوت : پێویستە رێز لە بڕیارەكەی پەرلەمان و ویست و ئیرادەی عیراق بگیرێت بۆ چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەكان. بەڵام دوالێدوانی جۆرێك لە پاشەكشەی پێوەدیارە.
 

Paylas: