عەبدۆلسەلام بەرواری : هه‌رێمی كوردستان تاکە هەرێمە بە فەرمی داوەتی کۆنگرەی ئابووری داڤۆس کراوە
پەیامی کورد ... مامۆستایەکی زانکۆ بە فەرمی داوەتکردنی سەرۆکی هەرێم بۆ کۆنگرەی ئابووری داڤۆس، بە گرینگ دەزانێت، هاوکات بۆ لێهاتوویی سەرۆکی هەرێمیشی دەگێڕێتەوە، کە وایکردووە دەرگای نێودەوڵەتی بە ڕووی کوردستاندا بکاتەوە، تا خوێندنەوە و تێگەیشتنیان بۆ واقعی نوێی هەرێمی کوردستان هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمیى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانی داڤۆسدا ده‌كات، كه ڕۆژانى ٢١ تا ٢٤ى ئه‌م مانگه بەردەوام دەبێت و، تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به ئابوورى و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیرى. لەوبارەوە عەبدۆلسه‌لام بەرواری لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بۆی هەیە ئەمساڵ داڤۆس ببێتە یەكێ لە گرینگ‌ترین رووداوەکانی ساڵ، بەو پێیەی سێ هەزار کەسایەتی لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی‌دا بەشداری دەبن، هاوکات ١١٠ تا ١٢٠ وڵاتی جیهانیش تێیدا بەشدار دەبن، چ لە ئاستی سەرۆک، یا سەرۆکوەزیران، یا وەزیری دەرەوە. جەختیش لە گرینگی بەشداری سەرۆکی هەرێم دەکات، چوونکە هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە بە فەرمیی داوەتی کۆڕبەندەکە کراوە.
لە میانى به‌شداریكردنیدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه. مامۆستاکەی زانکۆش پێیوایە، مەبەست لەو کۆبوونەوانەش، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان، کە ئەوەش بە ئەنجامی سەرکەوتنی دیپلۆماسییەتی سەرکردەی کوردی ناو زەند دەکات.
خاڵێکی دیکە بۆ لێهاتوویی سەرۆکی هەرێمی دەگێڕێتەوە، کە وای کردووە دەرگای نێودەوڵەتی بە رووی هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە، تا خوێندنەوە و تێگەیشتنیان بۆ واقیعی نوێی هەرێمی کوردستان هەبێت، کە ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی و باشوور و ناوەڕاستی عێراق ناسەقامگیرە و هەرێمی کوردستان بە جیا لەوان دۆخێکی ئارام و سەقامگیری هەیە، ئەوەش بەرهەمی سیاسەتی سەرکردایەتی کوردستان دەردەخات.
هه‌ر له میانەى به‌شداریكردنیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنێکی داڤۆسدا، به ناونیشانى ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر، گوتاری دەبێت. وەک عەبدۆلسەلام بەرواری ئاماژەی پێدا لە کۆڕبەندەکەدا چەند پانێڵێک هەن، کە تایبەتن بە ئابووری، تەکنەلۆژیا، سیاسی، یەکێ لەوانەش پەیوەستە بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە دوو پانێڵن و سەرۆکی هەرێم لە یەکێ لەو پانێڵانەدا گوتاری خۆی دەدات.