TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەلی عەونی: گۆڕان بزووتنەوەیەکه‌ خۆی بەرھەمی دەنگی تەزویره‌

📅 15 Mayıs 2018 17:19

عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان لە هەژماری تایبه‌تی خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسینێکی بڵاوکردووتەوە و باس له‌ هه‌ردوو لایه‌نى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، یه‌كێتى له‌ سنورى پارێزگای سلێمانى قۆڵى لایه‌نه‌كانى بڕیوه‌ ، وه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بزووتنەوەیەکه‌ خۆی بەرھەمی دەنگی تەزویره‌ و بە درۆ و جنێو و گێچەڵ کردن بە لایەنەکان لە دایک بووه‌و مافی نییە گلەیی لە ساختەکاری بکات

ده‌قى نووسینەکەی عه‌لى عه‌ونى به‌م شێوه‌یه‌ :

بزووتنەوەی گۆڕان کە ئێستا ھاواری لێ ھەستاوە و دەڵێت یەکێتی نیشتمانی ساختەی کردووە«بە راستیش ینک قۆڵی لایەنەکانی بڕیوە»خۆدی ئەم بزووتنەوەیە لە دایکبووی تەزویرەکەی ئەلبیسەکەیە و لە ھەڵبژاردنی رابردوو برابەش دەنگەکانیان لەو زایەنگەیە دابەشکرد.بزووتنەوەیەک خۆی بەرھەمی دەنگی تەزویر بێت و بە درۆ و جنێو و گێچەڵ کردن بە لایەنەکان لە دایک بووبێت مافی نییە گلەیی لە ساختەکاری بکات.
پیکەنینم بە شین و گریانی جەماعەتی گردەکە دەھات لە کاتی پەلاماری ھێزەکەی لاھور بۆ گردی پیرۆز و گۆڕی پیرۆز و کەناڵە پیرۆزەکەی گۆڕان...!!! لەھەمان کاتدا ئازایەتی پێشمەرگە سادە و فیداکارەکەی شەڕی حەشدی نەوتیم لە سحێلا دەھاتە بەرچاو کاتێ ھاواری دەکرد: خۆ نەچەمینن.
شایانی تۆمار کردنە لەو شەڕەدا کەناڵە پیرۆزەکەی بزووتنەوەی پیرۆزی شێخی زاھیدەکان دژی پێشمەرگە و پشتیوانی پەلاماری حەشدی وەحشی بوو بۆ سەر کوردستان.ئامۆزای شێخی تەریقەتی بزووتنەوەکە لەسەر ئەو کەناڵە پیرۆزە گوتی پێشمەرگە ئەنفالی عەرەبی کردووە و پەشیمانین لە شۆڕشەکانی پێشوو، ھەمووێ درۆ بووە!!!
ببینن ئەم حیزبە چۆن لەسەر کەرکووک بێدەنگ بوو و بگرە پشتیوانی داگیرکردنیشی دەکرد، بەلام لەسەر لچکە کورسییەکی پەرڵەمان چۆن واوەیلا و رۆڕۆیەتی، بەم کارەیان دەڵێن نیشتمانپەروەری؟؟؟!!!

  •  
Paylas: