عەلی حسێن : پەیوەندی پارتی و یەکیتی نەپچڕاوە
پەیامی کورد ... به‌رپرسی پەیوه‌ندی نیشتیمانی عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتی ڕایگەیاند : مه‌كته‌بی سیاسی و كاک نێچیرڤان و كاك مه‌سروور له ژێر ڕۆشنایی په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی گرفته‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێن و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش لەسەر خاڵی هاوبه‌ش كارده‌كه‌ن دەشڵێ، گه‌شبینین له‌پاش پشووه‌كانی جه‌ژن، لێكنزیك بوونه‌وه‌ی زیاترمان هەبێت ده‌رباره‌ی حكوومه‌ت".
عه‌لی حسێن به‌رپرسی پەیوه‌ندی نیشتیمانی عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتی ووتی: "ئومێدێكی زۆرمان هه‌یه دوای ئه‌و گرفتانه‌ی هاتنه‌پێش بۆ پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌حیكمه‌ت و به‌هه‌ستكردن بە به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو لایه‌ك گرفته‌كان تێبپه‌ڕێنین، ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی كه ته‌واوی گرفته‌كان تێپه‌ڕێنین و ئه‌و گرفتانه‌ش کە هه‌بوون و ڕێگربوون له‌به‌رده‌مان ڕێکكهوین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه".
عه‌لی حسێن گوتیشی: "هه‌وڵه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و كاک نێچیرڤان و كاك مه‌سروور له ژێر ڕۆشنایی په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی گرفته‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێن و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش به‌ره‌و خاڵی هاوبه‌ش كارده‌كه‌ن، بۆیه گه‌شبینین له‌پاش پشووه‌كانی جه‌ژن، لێكنزیك بوونه‌وه‌ی زیاترمان هەبێت له‌باره‌ی حكوومه‌ت".
به‌رپرسی پەیوه‌ندی نیشتیمانی و عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتی دەشڵێ: "له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان پارتی و یه‌كێتیی پێوه‌ندیان نه پچڕاوه و پێوه‌ندیمان هه‌یه له هه‌ردوولا كه‌سانێك هه‌یه ڕۆڵی ئیجابی ده‌گێڕن".