عەلی قازی ... دەبێ شڤان پەروەر داوای لێبووردن بکات !!!
پەیامی کورد ... زۆر بەداخەوە ماوەیەک پێش ئێستا دۆستێکی نزیکم بەشێک لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی " ئێن ئاڕ تی " بۆ ناردم کە لەوێ دیدارێکیان لەگەڵ هۆنەرمەند شوان پەروەر ئەنجام داوە ، پێشکەشکاری ئەم کەناڵە لە بەشێک لە بەرنامەکەدا پرسیار لە شوان پەروەر دەکات کە کاریگەری کەسایەتی ئۆجاڵان لە سەر تۆ چی بووە ؟
ئێمە وەکوو بنەماڵەی پێشەوا قازی موحەمەد ڕێزمان هەیە بۆ هەموو جۆرە ڕاوبۆچوونێک و لایەنە سیاسییەکان و هەر جۆرە بیر و ڕای خۆیان دەردەبڕن ، بەڵام ووڵامدانەوەی شوان پەروەر لەم بەرنامەیەدا دڵی ءیمەی ئێشاند چوونکە شوان پەروەر کە باسی مێژوو و ڕێبەرانی کورد دەکات ئەو سەرکردانەی کە بوون بە سەمبوولی کورد هەموویان لە ڕێگای ئازادی کوردستان دا گیان خۆیان فیدا کردووە و گیان فیداییان بۆ گەل و نیشتیمان بووە و بە دەستی دوژمنانی کورد شەهید بوون ، یەک لەوانە جەنابی باوکم پێسەوا قازی ، کە ناوی ئەوان بە شێخ و میر و سەید و قازی دێنی و سووکایەتی بەم ووشانە دەکات و ئۆجاڵانیش بە کۆڕی گەل کە لە ناو گەل دا وەک سەرکردە دەرکەوتووە هەژمار دەکات ، ئێمە هیچ باوەڕمان نەدەکرد کە هۆنەرمەندێک دەستێوەردانی دیرۆکی سەدان ساڵەی کوردستان بکات و یاری پێ بکات ، شتێک کە نە کاری ئەوە و بە پەیوەندی بە هۆنەر و مۆسیقاوە هەیە ، بۆ ئاگاداری جەنابتان پێویستە بزانێ کە بە قسەی ئەو ناوەڕۆک و قورسایی سەرکردەکانی میللەتی کورد ناگۆڕدرێت ، ئەمن وەکوو یادگار و کۆڕی پێشەوا قازی موحەمەد بە ناوی خۆم و ماڵباتی خۆمەوە داوا لە شوان پەروەر دەکەم کە داوای لێبووردن بکات !!
عەلی پێشەوا قازی موحەمەد " کۆڕی ڕەش "