عەرەبستان هێرش بۆ سەر هەولێری مەحکووم کرد
پەیامی کورد … عەرەبستان هێرش بۆ سەر هەولێری مەحکووم کرد
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوی سعوودیە لە راگەیاندراوێكدا بە توندی پهلاماره مووشهكییهكهی سەر فڕۆكەخانەی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانی سەركۆنە كرد.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوە داوە "ھێرشە تیرۆریستییە ترسنۆكەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین، كە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە و سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەكان و ھەوڵەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ھاوكاریكردنی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناو دەبات".
ھەروەها رایگەیاندووە "بەئامانجكردنی ئاسایش و سهقامگیریی عێراق و لەقكردنی یەكێتییەكەی و كاریگەریكردن لەسەر سەلامەتی خاكەكەی، بهههموو شێوهیهك رهت دهكهینهوه".
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەختی لەسەر ئامادهیی و ھاوكاری تەواوی شانبهشانی عێراق كردووەتەوە، لە ھەر ھەنگاوێك و رێكارێكدا كە بۆ پاراستنی ئاسایشهكهی بگیرێتەبەر و پشتیوانی لە ھەوڵەكانی دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ئهو رێكخراوە تیرۆریستییانهی دەیانەوێت سەقامگیری و سەروەری وڵاتەكە لەناوببەن.