TR KU SO
FB X
Kurdistan

عێراق 90% ی پێداویستییەکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات

Navas Jan
Admin
📅 22 Ekim 2023 17:10

پەیامی کورد... عێراق 90% ی پێداویستییەکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق %90 کەلوپەل و پێداویستییەکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دروست دەکات.

موزەر کروی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای ساڵی 2003عێراق بە ئالنگاری گەورەدا رۆیشتووە لەرووی ئابووریەوە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی ناوخۆیی بە شێوەی بەرچاو کەمبکاتەوە و پشت بە هاوردەکردن ببەستین بە رێژەی %90.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حەوت هەزار جۆری کەلوپەلی جیاوازی بیانی لە بازاڕەکانی عێراقدا بوونیان هەیە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بە تایبەت دۆلار بە رێژەی %50 کردووە.

ئاشکراشیکرد، بەردەوامی پشتبەستن بە کەلوپەلی هاوردە مەترسییەکی هەمیشەیی لەسەر بازاڕی عێراق دروست دەکات.

Paylas: