عێراق بەفەرمی داوا کشانەوەی سوپای تورکیا دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەفه‌رمی داوا له‌توركیا دەکات، کە ئه‌و هێزانەی هێناویه‌تیه نێو خاكی عێراقه‌وه بەرەو خاکی خۆی بكشێنێته‌وه.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کە ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سەردانی تورکیای کرد، به‌فه‌رمی داوای حومەتی ئەنقەرە كردووە، کە هێزه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق بگوازێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رەتیشیکردووەتەوە، کە ڕێگه به به‌كارهێنانی خاكی وڵاتەکەی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێی بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا توانی خاكه‌كه‌ی له رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاكبكاته‌وه.
جێی ئاماژەیە، ماوه‌یه‌كه هێزەکانی سوپای توركیا سنوری خاكی عێراقیان به‌زاندووه و له‌نێو هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی كردووه، كه ئامانج ئەو سوپایەش هێرشكردنه سه‌ر گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستانه (پەکەکە)یە.