TR KU SO
FB X
Kurdistan

عێراق و هەرێم لە سەر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ڕێکەوتن

سارا
Yazar
📅 09 Eylül 2020 15:29

پەیامی کورد    ...    عێراق و هەرێم لە سەر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ڕێکەوتن

ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال ووته‌بێژی حكوومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال له‌ پرێس كۆنفرانسی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و له‌ ووڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی بوودجه‌ و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ووتی "رێككه‌وتنی ئه‌م دواییانه‌ له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌".
وتیشی "به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كورد به‌رپرسیاره‌و".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال ووتی "ئێوه‌ ده‌زانن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌ناڵێنن به‌هۆی كه‌می نه‌ختینه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی وه‌ستانی مووچه‌وه‌ دروستبوه‌، كاتێك حكومه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت به‌هه‌ستكردن به‌ پێویستی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌و پاره‌یه‌یه‌، به‌پێی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ردا پابه‌ندی ده‌ستور بێت له‌باره‌ی نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا كراوه‌، بۆ ئه‌م قۆناغه‌یه‌ تا په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢١، ئه‌وكات رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، له‌ رێگه‌ی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێككه‌وتون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و هه‌ردوولاش پابه‌ندده‌بن به‌ ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانی سه‌ر شانیان و ده‌ستور ده‌بێته‌ بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كان.

Paylas: