TR KU SO
FB X
Kurdistan

عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند

Navas Jan
Admin
📅 20 Temmuz 2023 19:09

پەیامی کورد... عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند


لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی عێراق بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی سویدی دەرکرد و سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک کاردانەوەیەک بە رێگەدان بە سووتاندنی قورئان لەلایەن حکومەتی سویدەوە، بڕیاریدا باڵیۆزی سوید دەربکات و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەدان خۆپیشاندەر لە بەغداد هەڵیانكوتایەسەر باڵیۆزخانەی سوید و ئاگریان تێبەڕدا، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی سوید رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانێك لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، كە ئەنجامدەرانی دەیانەوێت تیایدا قورئان و ئاڵای عێراق بسووتێنن.

هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی سوید بڕیاریاندا باڵیۆزخانەکەیان لە بەغداد دابخەن و خزمەتگوزارییەکانی ڕابگرن تا کاتێکی نادیار، هاوکات بڕیاریاندا بانگهێشتی راوێژکاری کاروباری عێراق بکەن.

Paylas: