Kurdistan
بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە فێر بین چۆن ڕێز لە زمانی دایک دەگرین " کۆڕی کۆچەر بیرکاری گەورە زانای کورد "
پەیامی کورد ... چاو لەکوڕەکەی کۆچەر بیرکار بکەن چەن جوان کوردی قسە دەکا
▫️کۆچەر بیرکار، براوەی خەڵاتی فێڵدزی بیرکاری ، لە بەریتانیا دەژی و هاوسەرەکەشی کەسێکی خەڵکی تایوانە. بەڵام هیچکام لەمانە نەبووەتە هۆکار بۆ ئەوەی منداڵەکەی لەزمانی کوردی بێبەش بکا.
▫️کەچی زۆر کەس تەنیا بەدوورکەوتنەوە لە شاری خۆیان هەوڵی گۆڕینی زمانەکەشیان ئەدەن.
▫️کۆچەر بیرکار لەسەر بنەمای گرنگیدان بە شۆناس و نەتەوەی خۆی سەرکەوتووە. بۆ ئەوەی منداڵەکانمان کەسانێکی سەرکەوتوو بن لە شۆناس و زمانی خۆیان دووریان نەخەینەوە