TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بۆنەی نەورۆزەوە، حکومەتی عێراق (٢) رۆژی کردە پشوو

نەهرۆ
Editor
📅 21 Mart 2018 01:32

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، حكومەتی عێراق دوو رۆژی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكانی عێراقدا كردە پشووی فەرمی.

بەپێی راگەیاندراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بڕیاریدا رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە (٢١ و ٢٢)ی ئەم مانگە بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكانی عێراقدا.

Paylas: