Kurdistan
بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی مەلا مستەفای نەمر، حکومەت دوو رۆژ پشووی راگەیاند
لە راگەیەندراوێكدا، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، رۆژانی (١٤ و ١٥)ی ئادار لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.
دەقی پەیامەكەی حكومەتی هەرێم:
پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2018/3/14 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، هەروەها رۆژی پێنج شەممە 2018/3/15 دەبێتە پشوو.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان