TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیاری ئیدارەی هەوڵێر ٢٠٠ هەزار نەمام لە سنووری پاریزگای هەولێر دەچێندرێت

سارا
Yazar
📅 21 Eylül 2020 21:51

پەیامی کورد      ...     بە پێی بڕیاری ئیدارەی هەوڵێر ٢٠٠ هەزار نەمام لە سنووری پاریزگای هەولێر دەچێندرێت

بڕیارە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٢٠٠ ھەزار درەخت و نەمام بچێندرێن و بەڕێوبەری ئەندازەی پارکەکانی ھەولێریش دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا ٣٠ ھەزار نەمام دەچێندرێن بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، ڕایگەیاند: "ئیدارەی ھەولێر بڕیاری داوە لەم وەرزەدا کە بۆ نەمامچاندن گونجاوە ٢٠٠ ھەزار نەمام بچێندرێن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەک قۆناغی یەکەم ٣٠ ھەزار نەمام بچێنین، دواتر ھەڵمەتێکی دیکەی چاندنی درەخت بە سەرپەرشتیی پارێزگاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت."

بەڕێوبەری پارکەکانی ھەولێر ووتی: "بەشی زۆری نەمامەکان بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارک و باخچەکانە و لەلایەن نەمامگەکانی خۆمانەوە بەرھەم ھێندراون."

ڕێبین ئەحمەد جەختی کردەوە: "لە سەرەتای وەرزی بەھارەوە دەست بە چاندنی درەخت و نەمام کراوە و جگە لە بەرھەمی پارک و باخچەکان لەلایەن پارێزگاری ھەولێریشەوە ژمارەیەکی بەرچاو درەخت دابین کراوە."

Paylas: