بە پێی بڕیارێک هەموو ئەم شوێنانە دەکرێنەوە
پەیامی کورد ... ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد و تیایدا رێگە بە كردنەوەی چەند شوێنك دەدات.
دەقی بڕیارەكان:
١. نانەواخانە و ماركێتەكان لە كاتژمێر (٦)ی بەیانی بۆ(٦) ی ئێوارە دەكرێنەوە.
٢. رێكخراوەكانی un و رێكخراوە خێرخوازییەكان لەلایەن یەكە ئیدارییەكانەوە رێگایان پیدەدریت بۆ دابەشكردنی ھاوكاری مرۆیی لە كاتژمیر ١٢ی نیوەرۆ بۆ ٦ی ئێوارە.
٣. عەلوەكان ٤ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە كراوە دەبێت. بەجۆرێك میوە و سەوزە فرۆشەكان لە كاتژمێر (٦)ی بەیانی تا (٦)ی ئێوارە رێگەیان پێدەدرێت و ئەو ئۆتۆمبیلانەی سەوزە و میوە دەبەنە دەرەوە (٦ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە) بەمەرجێك بارھەڵگرەكان لە چوار تەن كەمتر نەبێت.
٤. دوكانی موبایل و خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت (١٢) ی نیوەڕۆ بۆ (٥) ی ئێوارە كراوە دەبن.
٥. رێگەپێدانی جوتیاران بۆ سەر كێلگەكانیان (٦)ی بەیانی بۆ (٦)ی ئێوارە دەبێت بە مەرجی ھەبوونی مۆڵەتی فەرمی كێڵگە و باجی پیشەیی جوتیارەكە.
٦. ھاتوچۆی (كارمەندانی تەندروستی، سیانەی ئاو) پێویستە بەپیی خشتەی ئیشكگری بەڕێوەبەرایەتییەكانیان دەبێت و لەلایەن قایمقامیەتەكانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
٧. دەرمانخانە و تاقیگەكان بەپێی خشتەی ئیشكگیری بەرەچاوكرنی شوینی جوگرافی و بە پشتگیری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كاتی كرانەوەو داخستنیان دیاریدەكریت.
٨. ناوچەی پیشەسازی كاتژمێر (٦) ی بەیانی تاكو (٤)ی ئێوارە بەپێی پێویست و بە شێوەی كاتیی بە ئاگاداری قایمقامیەتەكان و لە لایەن لیژنەی پیشەسازی مۆڵەتی كاركردنیان دەدرێت بەجۆرێك رەچاوی ئیش و كاری خاوەن دەڕاسەكان دەكرێت.
٩. تەنھا رێگە بەو كارگانەی بلۆك دەدرێت كە گریبەستیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەبەرھێنان ھەیە.
١٠. ھێنانی ماست و شیرەمەنی و دابەشكردنیان كاتژمێر (٥)ی بەیانی بۆ (١١)ی بەیانی دەبێت.
١١. غاز فرۆشی گەڕۆك (٦) ی بەیانی بۆ (٦)ی ئێوارە رێگە بە كاركردنیان دەدرێت.
١٢. كۆگاكانی باناسیاو (٦)ی بەیانی بۆ (٦)ی ئێوارە كاردەكەن بەو مەرجەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە شمەك بۆ كۆگاكان دەگوازنەوە لە چوار تەن كەمتر نەبێت.
١٣. دوكانی مریشك فرۆش و فرشیارنی گۆشت لە (٦)ی بەیانی بۆ (٦) ی ئیوارە كراوە دەبن.
١٤. پرۆژەكانی وەبەرھێنان كاتژمێر (٦)ی بەیانی بۆ (٥)ی ئێوارە رێگەی كاركردنیان دەبێت.
١٥. بەنزینخانە فەرمییەكان و ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان ھەیە لە كاتژمێر (٦ی بەیانی) بەپێی پێویست و شوێنی جوگرافی رێگەی كاركردنیان دەدرێت.
١٦. سەربڕخانەكان كاتژمێر (١٢)ی شەو بۆ (٨)ی بەیانی كراوە دەبن.
١٧. ھاتوچۆی بازرگانەكان و موخلیسەكانی مەرزی پەروێزخان سنوردار دەكرێت و لەلایەن یەكە ئیدارییەكانەوە بە پشتگیری دەروازەی پەروێزخان رێگەیان پێدەدرێت.
١٨. سەرتاشخانە و ئارایشگەكانی ناو گەڕەكەكان كراوە دەبن بەپێی پێویست و بە مۆڵەتی لیژنە ھاوبەشەكانی قایمقامیەت.
١٩. جێگاكانی فرۆشتنی پێداویستییەكانی خانوبەرە جگە لە كارگەكانی ئەو پێداویستیانە كراوە دەبن لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ (٥)ی ئێوارە.
٢٠. دوكانی پەراوگە و چاپەمەنییەكان كاتژمێر (٨)ی بەیانی (٥) ئێوارە كراوە دەبن.
٢١. لە زاڵگەكانەوە رێگە دەدرێت بە ھاتنە ژورەوەی كاڵا بازرگانییەكان بەبێ رێگری كردن بۆ كۆگاكان و جملە فرۆشەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
٢٢. رێگە بدرێت بۆ ھاتنی ئەو ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرانە كە لە چوار تەن كەمتر نەبێت بۆ بڕینی سەرجەم ئەو كاڵایانەی كە قەدەغە نەكراون لە كۆگاكانی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە ھەناردە بكرێن بۆ دەرەوەی ھەرێم مادە قەدەغەكراوەكان (برنج، ساوەر، شەكر، رۆن، فاسۆلیا، نیسك نۆك، چا، شیری منداڵ، ئارد).
٢٣. دوكانی پێداویستییە جۆربەجۆرەكانی خەڵك لە ناو گەڕەكەكان كراوە دەبن كاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ (٦)ی ئێوارە.
٢٤. دابەشكردنی خۆراكە جۆر بەجۆرەكان بەسەر ماركێتەكان و دوكانەكان كاتژمێر (٦ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە).
٢٥. كۆگاكانی كۆفرۆشی (جملە فرۆشی) خۆراكی و نا خۆراكی رێگەپێدراون كار بكەن كاتژمێر (٦ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە).
٢٦. نوسینگەكانی دراو و كارتی زیرەك دابەشكردنی موچە لە ناو سەنتەری شار بۆ كاتژمێر (١٠ی بەیانی بۆ ٣ی ئێوارە) كراوە دەبن.
٢٧. سەرجەم كەلوپەل و خواركی جۆراو جۆر رێگەیان دەدرێت بێنە ناو ھەرێم بە مەرجێك بارھەڵگرەكان لە چوار تەن كەمتر نەبن بە پێچەوانەوە رێگە نادرێت ھەناردەبكرێت جگە لە بەرھەمەكانی (چبز، پسكێت، ئاوتەماتە، شیرەمەنی).
٢٨. نوسینگەكانی كشتوكاڵی بۆ فرۆشتنی دەرمانی بەروبومی كشتوكاڵی كاتژمێر (٨ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە).
٢٩. فرۆشگای خواردنەوە كحوڵییەكان كاتژمێر (١٠)ی بەیانی (٦)ی ئێوارە.
٣٠. نۆرینگەی ڤێتێرنێرییەكان لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ (١٢)ی نیوەڕۆ بە پێی پێویست كراوە دەبن.
تێبینی:
١. سەرجەم ئەو شوێنانەی رێگەیان پێدراوە بۆ كاركردن سەنتەری بازاڕی شارەكان ناگرێتەوە.
٢. بەپێی رێنماییە تەندرووستییەكان رێگە بە كاركردنیان دەدرێت.
٣. سێیەم: پابەندبوون بەو كاتانەی بۆیان دیاریكراوە.
٤. لیژنە ھاوبەشەكانی قایمقامیەت و ناحیەكان چاودێری جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكانی سەرەوە دەكات.
-بڕیارەكان لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێن.