TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بڕیاری حکوومەتی هەرێم چاکسازی لە خاڵە سنوورەییەکان دا دەکرێت و ھەموو داھاتەكەش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت

سارا
Yazar
📅 12 Temmuz 2020 16:11

پەیامی کورد     ...    بە بڕیاری حکوومەتی هەرێم چاکسازی لە خاڵە سنوورەییەکان دا دەکرێت و ھەموو داھاتەكەش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، خاڵە سنوورییەكان پێویستیان بە چاكسازی ھەیە، چوونكە كەرتی تایبەت دەستی بەسەردا گرتوون و دەبێ حكوومەت لێیان وەرگرێتەوە و خۆی سەرپەرشتییان بكات، ئەوكات ھەموو داھاتەكە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت، بۆ چاكسازییش لە خاڵە سنوورییەكان، حكوومەت لیژنەیەكی پێك ھێناوە.

سەعید ھەركی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ووتی: "گرینگە چاكسازی لە ھەموو سێكتەرەكاندا بكرێت، بە تایبەت لە خاڵە سنوورییەكان، چوونكە گەندەڵی دەكرێت و پارە لە خاڵە سنوورییەكان بەھەدەر دەچێت، ئێمەش سەردانی ھەموو دەروازەكانمان كردووە و راپۆرتی خۆمان داوەتە حكوومەت، كە پێویستی بە چاكسازی ھەیە، بۆیە گەر چاكسازی بكرێت، داھات زۆر زیاد دەكات".

ھەركی ووتیشی: "كێشەی خاڵە سنوورییەكان ئەوەیە، كە گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیاكان كردووە و كۆمەڵێك كۆمپانیا دەستیان بەسەر خاڵە سنوورییەكاندا گرتووە وەكوو قەبان و سۆنەر و ئەوانەی دیكەش، بۆیە داھاتێكی زۆر بۆ ئەوان دەچێت و ئەگەر حكوومەت خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتییان بكات، ئەوكات ھەموو داھاتەكە بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "دوای ڕاپۆرتی ئێمە، حكوومەت لیژنەیەكی پێك ھێناوە و بڕیاری داوە كە چاكسازی لەخاڵە سنوورییەكاندا بكات و داھاتەكە ھەمووی بۆ خەزینەی حكوومەت بگەڕێتەوە".

Paylas: