TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیارێک هاوردەکردنی چەند جۆرە خواردەمەنییەک لە ئێرانەوە قەدەغە كرا

سارا
Yazar
📅 22 Şubat 2020 18:10

پەیامی کورد    ...    ڕاوێژكارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەێنێت : بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كرۆنا لە ئێران، وەزارەتی كشت وكاڵ هاوردەی چەند جۆرە خواردنێكی قەدەغە كردووە و لە داهاتووشدا لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندییدارەكان لەسەر هەمان بابەت لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین.

 حسێن حەمە كەریم، ڕاوێژكارێكی وەزارەتی كشت وكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: "وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەی ئاژەڵ و پەلەوەر و باڵندە و ماسی و سەرجەم خواردنە دەریاییەكان لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ كوردستان، ئەمەش لە پێناو رێگریكردن لە گواستنەوەی ڤیرووسەكە".

لە بارەی سەوزە و میوەشەوە گوتی: "تا ئێستا هاوردەی سەوزە و میوە قەدەغە نەكراوە، لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی لە هەماهەنگی بەردەوامداین و لیژنەیەك پێك هاتووە بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكە، رەنگە لە داهاتووشدا قەدەغە بكرێت، چوونكە ئێستا لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی حكوومەت سەرپەرشتی ئەم كەیسە دەكات".

Paylas: