TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیارێک هێزی هاوبەش لە سەرجەم خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2021 19:50

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیارێک هێزی هاوبەش لە سەرجەم خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن

بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت : دوای بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ درووستكردنی ھێزێكی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ خاڵە سنوورییەكان، ئێستا ئامادەكاری بۆ درووستكردنی ئەو ھێزە دەكرێت، كە درووستیش كرا، لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند : بە بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی ھاوبەش بۆ خاڵە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت بۆ رێگریكردن لە زێدەڕۆییەكان یاخود قاچاخچێتی و، ھێزەكانیش لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.

بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو بڕیارە یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ھەوڵێكی جیددی دەدرێت و لە ئێستاشدا میكانیزمێكی بۆ دادەنرێت و بەم زووانە ھێزەكان ئامادە دەكرێن و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.

Paylas: