بە پێی بڕیارێک ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆران دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆران دەکرێتەوە
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه رۆژی ١٧ی حوزه‌یران ده‌رچووه‌و واژووی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره تێیدا بڕیاردراوه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا، هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران بكرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه مووچه‌یان پێ بدرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه، وه‌زیری دارایی داوایكردوه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری پێویست بگرنه به‌رو نووسراو ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێریای بكه‌ن.
به‌پێی بڕگه‌یه‌ك له یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین، پێویسته سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكیان بۆ بكرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه مووچهكهنیان وه‌ربگرن.