بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی لێژنەیەک بریتی لە ٧ کەس کارەکانی کۆنگرەی ١٤ یەمی ئەو حێزبە ڕایی دەکەن
پەیامی کورد ... مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کارەکانی کۆنگرەی چواردهههمی کە هەفتەی ڕابردوو بڕیاری لەسەر درابوو لەم ساڵدا ئەنجامبدرێت، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتیـیش دەڵێت، تەواوی کارەکانی کۆنگرە لیژنەیهک پێی هەڵدەستێت، کە لە حەوت ئەندام پێکهاتووە.
پهیوهست به ههنگاوهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بهستنی كۆنگرهی چوارده، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خەسرۆ گۆران، ڕایگەیاند : "لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاردرا کە کۆنگرە ببەسترێت لەم ساڵدا، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێک هاتووە كه لە ئێستادا لیژنەکە دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە، بەڵام هیچ وادەیەک و کاتێک دیارینەکراوە، لیژنەکە تەواوی کارەکانی کۆنفرانس و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات."
گۆران دەشڵێت: "لیژنەکە لە چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی پێکهاتووە کە چوار ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و سێ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییه."
۱٨ـی ۱ـی۲۰۲۰ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی کۆبووە و تێیدا بڕیاردرا لەم ساڵدا پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی چواردەهەمی ئەنجام بدات.