Kurdistan
بە بڕیاری سەرۆک بارزانی زۆربەی وەزیرەکان دەگۆردرێن
به‌پێی زانیاری و سەرچاوەکانی هەواڵ ، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كاندید بكات.
، هەروەها لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاشكرا ده‌كرێت کە به‌بڕیاری سه‌رۆك بارزانی پاش ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی ئه‌نجامه تافه‌رمیه‌كان زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستادا بڕیاریداوه وەزیرە نوێیەکانی پارتی بۆ حکومەت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له لیژنه‌ی چاكسازی ناویان هه‌یه هیچ پله‌یه‌كیان پێ نه‌درێت
هەروەها بە پێێ زانیارییەکان ، " نەزهەت حاڵی " پۆستی وەزیری ناوخۆ له شوێنی كه‌ریم شنگالی وه‌ربگرێت و گۆڕانكاریه‌كان له‌وه‌زیره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ئاستی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌كان