Kurdistan
بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی گرینگ لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ئەندەرپاسەکانی شەقامێکی سەرەکی لە شاری دهۆک، دادەنێت.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-10-2019، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێک لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک، پێشکەش بکات.
شەقامی بارزان سەرەکیترین و قەرەباڵغترین شەقامی دهۆکە و بە درووستکردنی ئەندەرپاس لەو شەقامە، قەرەباڵغی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.