TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باج لە هاووڵاتیانی ئێرانی وەرناگیرێت

سارا
Yazar
📅 19 Nisan 2019 17:24

 پەیامی کورد  ...    بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی ووڵاتی ئێران وەرگرتنی پارەی ڤیزەی لە گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە باج لە گەشتیاری ئێرانی وەرنەگیرێت و حەفتەی داھاتووش جێبەجێ دەکرێت.

عەبدولڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایدەگەێنێت : " دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئێران بڕیاری دا کە پارەی ڤیزە لە ھاووڵاتی یانی عێراق و ھەرێمی کوردستان وەرنەگیرێت، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە چیتر باج لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگرن."

عەبدولڵا ئاکرەیی هەروەها ڕایگەیاند : "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە تا گشتاندن بکرێت بەسەر ھەموو سنوورەکاندا بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن، تاوەکو حەفتەی داھاتوو ھەموو سنوورەکان ئاگادار دەکرێنەوە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت."

Paylas: