TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیارێک شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی بەغدا دەکات

سارا
Yazar
📅 22 Haziran 2020 17:48

پەیامی کورد    ...    بە پێی بڕیارێک شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی بەغدا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/22 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. ئاماژەشی بەوەدا کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە و فاکتەرێکی گرنگیشە بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکوومەت سبەی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.

Paylas: