بە داخەوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی دیاریکراوی کوردستان لە لایەن بەغداوە بێ ویجدانییە
پەیامی کورد ... بە داخەوە ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی دیاریکراوی کوردستان لە لایەن بەغداوە بێ ویجدانییە
ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "دوای ئەوەی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لە بەغدا بڕیاری دا تەنها ٣٨٩ تەن گەنمی جووتیاران وەربگرێت، هەوڵ دەدەین كە رێگەیەك بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كورد بدۆزینەوە، چوونكە بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێم زۆر لەوە زیاترە".
حسێن حەمە كەریم، ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەمساڵ پلانی خۆمان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی بەغدا ناردووە و تێیدا ڕوونمان كردووەتەوە، كە بەرهەمی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان نزیكەی ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تەن گەنم و جۆ دەبێت و داوامان كرد كە هەمووی وەربگرن هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق".
ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕوونیشی كردەوە: "بەداخەوە لە كۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لە بەغدا، كە نوێنەری وەزارەتی ئێمەش تێیدا بەشدار بووە، بڕیار دراوە كە تەنها ٣٨٩ هەزار تەن گەنم وەربگرن، كە ئەمەش رێژەیەكی كەمە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی نەكردووە، كە ٣٦٠ هەزار تەن بوو".
حەمە كەریم باسی لەوەش كرد: "هەوڵ دەدەین كە رێگەیەكی دیكە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان بدۆزینەوە".