TR KU SO
FB X
Kurdistan

بایدن: سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا گرنگە

Navas Jan
Admin
📅 16 Temmuz 2022 19:13

پەیامی کورد... بایدن: سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا گرنگە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە و بایدن جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە جەددەی سعوودیە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووەوە و هەر دوو لا جەختیان لەسەر پابەندیی هاوبەشیی دووقۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیژی کردەوە.

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی لووتکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و عێراق و میسر و ئوردن-ە کە ئەمڕۆ لە سعوودیە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش، هەر دوو لا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە وەڵامدەرەوەیت ئیرادەی گەلی عێراق بێت، ڕێز لە دیموکراسیتی عێراق و سەروەرییەکەی بگرێت.

لای خۆیەوە جۆ بایدن جەختی کردەوە لەسەر گرنگیپێدانی ئەمریکا بە بوونی عێراقێکی سەقامگیر، سەرکەوتوو و خاوەن سەروەری، ئەوەش هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

هەر دوو سەرۆک لەسەر هەماهەنگی پتەو لە بواری سەربازی و ئەمنی ڕێککەوتن، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی عێراق لە بواری ئابووری، پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وزە، چارەسەری گۆڕانی ئاووهەوا لەنێویشیاندا ئاسایشی ئاو، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

Paylas: