TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە درۆن هێرشكرایە سەر سنووری قەزای ماوەت

Navas Jan
Admin
📅 02 Mayıs 2023 21:52

پەیامی کورد... بە درۆن هێرشكرایە سەر سنووری قەزای ماوەت


ئەمڕۆ سێشەممە سنووری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت لە لایەن توركیاوە بە دوو درۆن بۆردومانکرا.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند،"کاتژمێر 11:10 خولەکی ئەمڕۆ بە درۆن سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردوومان کرا".

ئاماژەی بەوەشدا،"درۆنەکانی تورکیا دوو جار بۆردوومانی هەردوو چیای (ژاژۆلان و باسکی قەلێ)یان کرد لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی".

لەبارەی زیانەكانیشەوە ئەوەی خستەڕوو،"بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی نەبووە چونکە درۆنەکان ئاراستەی دوو ناوچەی چۆڵ کراون".

Paylas: