TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕی ٥٠٠ میلیۆن دینار بۆ تەندروستیی هەڵەبجە تەرخان کرا

Navas Jan
Admin
📅 06 Eylül 2020 00:05

پەیامی کورد ... بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕی ٥٠٠ میلیۆن دینار بۆ تەندروستیی هەڵەبجە تەرخان کرا

 

بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ تەندروستی هەڵەبجە تەرخان کرا.

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە ٥ی٩ی٢٠٢٠. بە فەرمانی (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا".

 

ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەم بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

Paylas: