باجی پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
قائیمقامی مەریوان وتی: پارەی پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە کە کاڵا جێ بە جێ دەکەن زیادی کردووە و ئەو بەرز بوونەوە بووەتە هۆی کەم بوونەوەی هاتووچووەکان.
موحەمەد شەفیعی شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دانووستانە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان کە لە ئیدارەی پارێزگا لە سنە بەڕێوە چوو، ووتی: دانانی نیشانە ڕێنوێنییەکان و قیرتاوکردنی گاراجی سنووری باشماخ لە لایەن ئیدارەی ڕێگا و بان و گواستنەوەی جادەییەوە خەریکە ئەنجام دەبێت.
ناوبراو هەروەها وتیشی: پاش ناڕەزایەتیی شۆفێری بارهەڵگرەکان نرخی پەڕینەوە لە سنوور بۆ چوونە دەرەوە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بەرز بووەتەوە.
ناوبراو ووتی: شۆفێرە بارهەڵگرەکان ناچارن لە هەر پاریزگایەکدا لە عێراق بارەکەی خۆیان ببەنە سەر باسکۆل و ئەمەش بووەتە هۆی ئازاری شۆفێرەکان.
شەفیعی وتی: پارەی پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆ پاسە سوارییەکانیش لە ٢٥٠ هەزار تمەنەوە بۆ ٣٠٠ هەزار تمەن و لە قۆناغی دواییدا بە بەرز بوونەوەیەکی سەرسووڕهێنەر گەیشتە ٦٠٠ هەزار تمەن.