بەهای دۆلار تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە
پەیامی کورد ... بەهای دۆلار تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار عێراقی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تا دێت بەرزدەبێتەوە و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 150 هەزار و 600 دینار.
جەبار گۆران، ووتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی راگەیاند، بەگوێرەی رێنماییەکان پێویستە بانک و کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو "حساباتی خیتامییان" هەبێت بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی مانگانە وەریدەگرن بزانرێت چۆن خەرج دەکرێت و دەفرۆشرێت، چوونکە زۆرجار مامەڵەکردنی دارایی لەم بوارەدا گومانی سپیکردنەوەی پارەی لێدەکرێت یان ئەو پارەیە گلدەدرێتەوە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ و بەرزکردنەوەی نرخ.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێک لەهۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی هەیە بە جیاوازی لەنێوان خواست و خستنەڕووی دۆلار، دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازار، لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلاری لەرێگەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو خراوەتە بازارەوە و ١٩٧ ملیۆن دۆلار یشی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەرخانکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش بازارەکانی عێراق رۆژانە پێویستی بە ١٧٥ ملیۆن دۆلار هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی خستنەڕو زۆر لەوە زیاترە و لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر دۆلار لەبەرزبوونەوەدایە.