Kurdistan
بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە رۆژئاوای كوردستان هەشت هاووڵاتی كوژراون
پەیامی کورد... بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە رۆژئاوای كوردستان هەشت هاووڵاتی كوژراون
ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڵاویكردەوە لەدوێنیوە، سوپای توركیا (22) ناوەندی خزمەتگوزاری و بازرگانی لە قامیشلۆ و كۆبانی كردووەتە ئامانج، كە لەنێویاندا نەخۆشخانە هەیە، بەوهۆیەوە زیانێكی گەورەی پێگەیاندوون.
باسی لهوهشكردووه، بههۆی هێرشهكانهوه ههشت هاوڵاتی كوژراون و 13 دیكەش برینداربوون، كە 11 برینداریان لە شاری قامیشلۆ بووە و دوو برینداری تریشان لە شاری كۆبانی.
سوپای توركیا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە و دوای كوژرانی ژمارەیەك سەربازی لەهەرێمی كوردستان، هێرشێكی ئاسمانی چڕی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، بەپاساوی كردنە ئامانجی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، كە بەهۆیەوە زیانێكی گیانی و مادی زۆری لێكەوتووەتەوە.