TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەیان هەزار زیان بەر شەقامێکی هەولێر دەکەوێت

Navas Jan
Admin
📅 02 Aralık 2020 15:17

پەیامی کورد ... بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەیان هەزار زیان بەر شەقامێکی هەولێر دەکەوێت

 

بەهۆی تیژڕەوییەوە بارهەڵگرێك لە شەقامی 120 مەتری هەولێر وەرگەڕا و دواتر سووتا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، روداوەكە دەیان هەزار دۆلار زیانی لە رێگەوبانەكە داوە.

 

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: سەعات 7ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 2-12-2020، لەسەر شەقامی 120 مەتری لە دەروازەی سەركەوتن بۆ دوو سایدی بنەسڵاوە، بارهەڵگرێكی پڕ لە خۆڵ بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا چووە سەر شۆستەكە و چەند ستوونێكی كارەبای بەردایەوە، دواتر گەڕایەوە ناو دیوەكەی تری شەقام و لەوێش خۆی كێشا بەراگڕی رێگەكە و نزیكەی 50مەتری لێ بەردایەوە و پاشان وەرگەڕا و  رێگەكەی بەتەواوی داخست.

 

راشیگەیاند: دواتر بارهەڵگرەكە ئاگری گرت و سووتا، لەئەنجامی روداوەكەش زیانێكی زۆری ماددی كەوتەوە، كە تەنها زیانی رێگەوبانەكە بە دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

Paylas: