TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی ڕووداویکی هاتووچۆ لە دوکان شۆفێرێکی خەڵکی باکوور گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 05 Aralık 2020 01:30

پەیامی کورد ... بەهۆی ڕووداویکی هاتووچۆ لە دوکان شۆفێرێکی خەڵکی باکوور گیانی لە دەست دا

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی دوكان- سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی خەڵكی باكوری كوردستانە گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر ١:٣٠ خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بارھەڵگرێك، كە شوشەی بەتاڵی پێ بووە لە سەر شەقامی گشتی دوكان- ڕانیە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕووداوەكە زیانی گیانی و مادی هەبووە و بەهۆیەوە شۆفێری بارھەڵگرەكە بەناوی (مستەفا سەمین) تەمەن ٣٨ ساڵ بەڕەگەز كورد و نیشتەجێی پارێزگای ئامەد گیانی لەدەستداوە.

 

ڕاشیگەیاندووە، ھەر بەھۆی ڕووداوەكەوە زیان بە ھێڵێكی كارەبا و ناوەندی شەقامەكە و چەند تابلۆیەكی ڕێنمایی تایبەت بە ھاتووچۆی شەقامەكان گەیشتووە و لە ژێر سەرپەرشتیاری نوێنەرانی شارەوانی دوكان (تیمی كۆمپانیای شكار) شەقامەكە پاككراوەتەوە.

Paylas: