TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە هۆی تەقەی چەکدارانی ئێران کۆڵبەرێک بووە قوربانی

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2018 22:45

پەیامی کورد ...  بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان ، شەوی پێنج شەممە " ٢٧ی دێسەمبەری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی ”حەمید“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

 

Paylas: