بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوی PKK دو پێشمەرگە شەهید بوون
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوی PKK دو پێشمەرگە شەهید بوون
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمبی چێندراوی په‌كه‌كه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمبی چێندراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
رووداوی شه‌هید و برینداربوونی ئه‌و پێشمه‌رگانه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دۆڵی "نه‌قه‌با"ی ده‌ڤه‌ری "نه‌هلێ"ی سنووری قه‌زای "ئاكرێ" روویداوه.
بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ئه‌و بۆمبانه‌ی ته‌قیونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ته ئامانج له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چێندراون.
دوو شەھیدەکە ناویان، (مولازمی یەکەم، ئیسماعیل موستەفا ئاجەر و مولازمی یەکەم حەمدی جابر موحەمەد ئەمین)ـه، كه هەردووکیان خێزاندارن و خەلکی قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا به هۆی مین و بۆمبه چێندراوه‌كانی په‌كه‌كه‌وه چه‌ندین پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.
پێشتر له (21ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021)دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌شی ئه‌ندازیاری سه‌ربازیی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه توانیان بۆمبێكی چێنراو له سنووری (زینی وەرتێ) پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه، كه پەکەکە چاندبوویان.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندبوو، توانیویانه جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 29 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نووساندوە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو، پووچەڵ بکەنەوە.
بۆمبه چێندراوه‌كانی په‌كه‌كه كه له مانگی ئابی رابردوودا له سه‌ر رێگه‌ی ئامێدی پووچه‌ڵكرانه‌وه
هه‌روه‌ها رۆژی (18ی ئاب/ ئۆگستی 2021) سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە سنووری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە بۆمبێکیان لە رێگەی هاتووچۆی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە داناوه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی به ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا پێشمەرگەیەک برینداربووە.
هه‌ر له مانگی ئابی رابردوودا و له (5ی ئاب/ ئۆگستی 2021)دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان 65 کیلۆگرام تی ئێن تی، کە چەکدارانی پەکەکە لەسەر رێگای ئامێدی – دێرەلوک، دایان نابووەوە، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.