Kurdistan
بە هۆی تەقینەوەی مینی جۆری m19 شۆفێرێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان " ئیلام " بریندار بوو
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانکی جۆری m19 لە سنوورەکانی پارێزگای ئیلام، شۆڤێری شۆفێڵێک بریندار بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی یەکشەممە " ٢٣ی دێسەمبەری ٢٠١٨ " ، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانکی جۆری m19 لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام، شۆفێری شۆفێڵێک بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینەدا، کەسێک بە ناوی ”ڕووحوڵڵا پاریاب“ سەر و دەم و چاوی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
ڕووحۆڵڵا کارمەندی دەزگای هەڵگرتنەوەی مین بووە و لەکاتی ئیش کردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە.