TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کەسێک لە ناوچەی هەورامان گیانی لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2023 22:58

پەیامی کورد... بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کەسێک لە ناوچەی هەورامان گیانی لەدەستدا


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەسنوری گوندی بەڵخە لە ناوچەی ھەورامان، بەھۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.


ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە پزیشکی دادوەری هەڵەبجەیە و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە.
ئێن ئاڕ تی هۆکاری نەفرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

هەربەگوێرەی زانیارییەکان، سێ گەنج بە مەبەستی هێنانەوەی گژوگیای بەهارە چونەتە دەشت و مینێک بە دوو لەو گەنجانەدا تەقیەوەتەوە.

یەکێک لە گەنجەکان لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان برینداربووە و تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٨ ساڵدایە.
هەربەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە نزیکەی شەش مانگە هەوسەرگیری کردووە، بەڵام بریندارەکەیان هاوسەرگیری نەکردووە.
هاوکات پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی دەستکاریکردنی گوللـە هاوەنەوە ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە.

 

Paylas: