TR KU SO
FB X
Kurdistan

بێهرووز بووچانی ، پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە ئۆسترالیا بوو بە براوەی خەڵاتێکی دیکەی ئەدەبی

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2019 16:29

پەیامی کورد    ...    بێهرووز بووچانی ، پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە ئۆسترالیا بوو بە براوەی خەڵاتێکی دیکەی ئەدەبی .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان بێهرووز بووچانی ، پەناخوازی کورد نیشتەجێی ئۆردووگای مانووس " لە زەریای ئارام و لە نزیکی ئۆسترالیا " براوەی خەڵاتی نەتەوەیی ژیاننامە لە ئۆسترالیا بوو .

ئەم خەڵاتە ١٧ هەزار دۆلاری ئەمریکییە بۆ ڕۆمانی " هیچ ڕەفیقێک ، جگە لە کوێستان " گەیشتە ئەم ڕۆژنامەنووسە .

بووچانی بە هۆی ئەم ڕۆمانەوە تاکوو ئێستا چەندین خەڵاتی ئەدەبی جۆراوجۆر لەوانەش " خەڵاتی ڤیکتۆریا " بە بەهای ١٠٠ هەزار دۆلار ی ئۆسترالی بووە

Paylas: