بەپەلە ... بۆ ئاگاداری ڕای گشتی " یەپەژە " ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بۆ ڕاگەیاندنی گشتی
لە هەواڵیکی بەپەلەدا هێزی " یەپەژە " پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە وکە سەردێڕی ئەم هەواڵە وا دەست پێ دەکات کە " ژیانی شەڕەڤانەکانمان لە مەترسی دایە
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستن ژنان " یەپەژە " بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراویک ڕایانگەیاند : یەکێک لە شەڕڤانەکانمان بە ناوی چیچەک کۆبانێ " ڕۆژی ٢١ی ئۆکتۆبەر لە ئاکامی شەڕی ئەرتەشی داگیرکاری تورکیا و هەروەها چەپەڵانی دەستی هاوپەیمانیان لە گوندی مۆشرێفا لە عین عیسی لە حاڵیکدا کە بریندارە لە لایەن داگیرکارانەوە بەدیل دەگیرێت .
" یەپەژە " ڕایگەیاندووە : ، ڕەفتاری نائەخلاقی کە لەگەڵ ئەو هاوڕێیەمان " چئچیەک کۆبانێ " دەیکەن بێ حۆرمەتیە بە هەموو ژنانی جیهان .
فەرماندەی گشتی " یەپەژە " هەروەها ڕایگەیاندوە : ڤیدیۆیەکی بێ شەرمانە کە لە چیچەک کۆبانێ بە دەستی داگیرکارانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بڵاو بووەتەوە دەیسەلمێنێت کە ژیانی بە تەواوی لە مەترسیدایە .
فەرماندی گشتی " یەپەژە " داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە تاکوو بە زووترین کات لەمبارەوە دەستوەردان بکەن . هاوکات یەپەژە لە تەواوی ژنانی جیهان و دام و دەزگاکانی مافی مرۆڤ داوای کردووە تاکوو لەمبارەوە بێدەنگی نەکەن . بێ دەنگی لە سەر ئەم بابەتە نائەخلاقییە بە مانای هاوکاری کردنە لەگەڵ گەورەترین کاردانەوەی مرۆیییە