TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... بە نامەیەکی نهێنی ئەمڕۆ دووکان و بازاڕی شاری " سنە " بە زۆرە ملی داخران

سارا
Yazar
📅 26 Eylül 2018 20:59

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی رەزبەر " ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ پارێزگاری کوردستان بە نووسینی نامەیەکی نهێنی لە ژێر ناوی  "هاودڵی و یەکبوونی لە دژی تیرۆریسم " داوای لە سەرجەم دام و دەزگا دەوڵەتییەکانی شاری سنە ی کردووە کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ و لە هەموو تواناکانی خۆیان کەڵک وەربگرن بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە " ٢٦ی سێپتەمبەری " بازاڕی سنە دابخرێت و داوایان لە بازاڕیان و سەرجەم پیشەوەرانی شاری سنە کردووە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ هێرشی تیرۆریستی شاری ئەهواز لە مزگەوتی گەورەی ئەو شارە کۆ ببنەوە. هەروەها پێویستە دووکان و بازاڕەکان بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر و لە ١٠ بۆ ١٢ ی بەرەبەیانەوە دابخرێن.

لەم نامەیەدا هەروەها ئاماژە دراوە بە مانگرتنە گشتییەکەی ٢١ی خەرمانان کە لە لایەن حزب و ڕێکخراوە کوردییەکانەوە ڕێکخرا و ڕاگەیندراوە پێویستە هەموو ڕێکارێک بگیردرێتە بەر بۆ ئەوەی ئەم مانگرتنە سەرانسەری و گشتگیرتر بەڕێوە بچێت لە مانگرتنی ٢١ی خەرمانان.

هەروەها هێزە سەربازی و ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بازاڕییەکان و کاسبکارەکان کردووە کە دەبێت دووکان و بازاڕ دابخەن و بە زۆر مۆڵ و کۆمەڵە بازرگانییەکانیان داخستووەو هەروەها هەڕەشەیان لە کاسبکارەکان کردووە ئەگەر دووکان دانەخەن و پەیوەست نەبن بە مانگرتنەوە سزا دەدرێن.

ئەم هێزە سەربازی و ئاسایشە بە بێ ئاگاداری کاسبکار و بازاڕییەکان، لافیتەیان لە سەر درگای مۆڵ و کۆمەڵە بازرگانیەکان داکوتاوە، کارێک کە ناڕەزایەتی دووکاندارەکان و شارۆمەندانی ئەم شارەی لێ کەوتۆتەوە.

Paylas: