Kurdistan
بەپەلە ... بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژراو چەند کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوون
بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان ، ڕۆژی هەینی ٢٨ ی ٧/ ٢٠١٨ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژیمەوە لە بنکەی سەربازی سەقەر، کۆڵبەرێک بەناوی "سەید کامیل ئیمامی ئەسڵ" خەڵکی شاری پیرانشار گیانی لەدەستداوەو دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی عەزیز شۆخڵان و سەڵاح عەبدوڵڵاپوور خەڵکی گوندی شیناوێ، بریندار بوون. هەروەها دەوترێت کۆڵبەرێکیش دەستگیر کراوە.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە بڵاو کراوەتەوە دەست بە سەر کەل و پەل و باری کەسەکاندا گیراوەو ئەسپ و چوارپێی ئەم کەسانە لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە کوژراوە.