TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... دایکی ڕامین حسێن پەناهی توانی تەرمی بێ ڕۆح و لێوی دووراوی کورەکەی ببینێت

سارا
Yazar
📅 10 Eylül 2018 21:43

دوا بە دوای جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد، دایکی ڕامین حسێن پەناهی لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ڕەفیق، برا گەورەی ڕامین دا ، دڵنەوایی ڕامینی لێدەکات و ئەڵێت: "منداڵم وا گەورە نەكردووە چۆکدا بدات بۆ کەس ، چوارشەممە كە ڕامینم بینی ماڵئاوایی لێ كردم و ووتی : دایكە دڵنیا بە بە پێكەنینەوە دەچمە پای داری ئەم زاڵمانە ، من ڕامینم لە دەستدا بەڵام لە شەقامەكانی كوردستاندا هەموو ڕۆژێك دەنگی ڕامینم دەبیستم ، لە چەند مانگی ڕابردوودا هەزاران ڕۆڵەی كوردستان هاواریان كرد من ڕامینم ، ڕامینەكانی كوردستان خۆش بن و ئێوە سەبەرز بن ."

ئەمە ورەی ئەو دایکە شۆڕشگێڕانەیە کە کوڕەکانیان دەبن بە قوربانی، بەڵام حەز ناکەن کوڕەکانیان چۆک دا بدەن بۆ کەس . ئەمە ئەو هەڵوێستەیە کە پێویستە پشتیوانی لێ بکرێت. .

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 9ی سێپتەمبەر ، دایکی ڕامین حسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی کورد کە ڕۆژی شەممە ٨ی سێپتەمبەر لە سێدارە درا، چاوی بە تەرمی ڕامین کەوتووە لە گۆڕستانی بەهەشت زەهرا. هاوکات بنەماڵەی لوقمان و زانیار مواردیش بە هەمانشێوە تەرمی ڕۆڵەکانیان بینیوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، دایکی ڕامین داوای کردووە تەرمی ڕامین بنێردرێتەوە کوردستان، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دژی ناردنەوەی تەرمی ڕامین بوونە بۆ کوردستان و ئیزن نەدراوە تەرمەکەی بهێنرێتەوە کوردستان.

بنەماڵەی لوقمان و زانیار مواردیش بە هەمانشێوە خوازیاری گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکانیان بوون بۆ کوردستان، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بەر بەم کارە گیراوە.

دایە شەریفە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە بڵاو بۆتەوە دەڵێت: " ئەوان لە تەرمەکەی ڕامینیش دەترسن بۆیە ئیزن نادەن بێتەوە کوردستان."

 

Paylas: