TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... چەکدارانی ئێران دوای دەستبەسەر کردنی کۆڵبەرێک ، گوللە بارانی دەکەن

سارا
Yazar
📅 02 Eylül 2018 15:19

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەلایەن چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت پاش دەستبەسەر کران ، گوللەباران کرا.

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە بەناوی مەحموود کتابی تەمەن ٢٤ ساڵان، دوایی ئەوەیکە لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە دواتر ، گوللەباران کراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە گەنجە ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە کوژراوە خاوەن ژن و منداڵێکی ٨ مانگانە ، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە " ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " لە ماڵەوە چووتە دەرەوە و بۆ کاری کۆڵبەری بەرەو سەردەشت بەرێ کەوتووە.

ژنی ئەو کۆڵبەرە ڕایگەیاندووە کە ئێمە تا دوو ڕۆژ پێش کە لە سنووری سەردەشت قسەمان لەگەڵی کردووە، تەنانەت شەوی هەینی کاتێک تەلەفۆنمان بۆی کردووە کەسێک بە زمانی فارسی ووڵامی داوەتەوە و وتوویە کە ئەم تەلەفۆنەی لە بازاری سەردەشت دۆزیوەتەوە. بەڵام دوای یەک ڕۆژ هەمان کەس پێمانی وتووە کە تەرمی خاوەنەی موبایلەکە لە کوێستانەکانی پیرانشار دۆزراوەتەوە و گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی سەردەشت.

 ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تا ئێستا چەندین جار مەحموود کتابی لە لایەن هێزەکانی ئێستێخباراتی شاری بانەوە بانگهێشت و لەسەر پشتیوانی لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

سەرچاوەکان پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە مەحمود کتابی لە کوێستانەکانی سەردەشت دوای دەستبەسەر کران کوژراوە.

هەروەها، بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە کوردەش پێداگری لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ناوبراو بۆ کاری کۆڵبەری بەرەو سەردەشت چووە نەک پیرانشار.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کاتژمێر ٢ی شەوی ڕابردوو گەڕێندراوەتەوە بۆ بانە و ئەمڕۆ لەو شارە ئەسپەردەی خاک دەکرێت.

Paylas: