Kurdistan
بەپەلە : جەمیل بایک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە شاسوار عەبدۆلواحێد دەکات
لە پێوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیدا جه‌میل بایك هاوسه‌رۆك کەجەکە كوردستان له‌گه‌ڵ شاسوارعهبدۆلواحێد سه‌رۆكی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ پیرۆز بایی سه‌ركه‌وتنی،حیزبه‌كه‌ی لێده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
هەروەها جه‌میل بایك ، ده‌ستخۆشی له‌سه‌رۆكی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات بەبۆنەی هه‌نگاوه‌كانی کە بوه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنی كاندیدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه له‌باشوری كوردستان.
ڕۆژی 12/5 هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو نه‌وه‌ی نوێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێکهێنابوو توانی له هه‌ولێر دوو كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و له سلێمانیش دوو كورسی ، كه كورسییەكی كاندیدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركه‌وت.