Kurdistan
بەپەلە ...جەمیل بایک : ئێمە هیچ ڕێنمایەک لە عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان وەرناگرین و گوێی پێنادەین ، لەگەڵ عەقلییەتی ئێستای پەکەکە دا یەک ناگرێت
پەیامی کورد ... دوای سەردانەکەی موحه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجالان سه‌رۆكی پارتی کرێکارانی کوردستان " په‌كه‌كه " کە ڕایگه‌یاندبوو ،سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ی برای له زیندانی ئیمڕاڵی كردووه و، ته‌ندروستی زۆرباشه لە لایەن جەمیل بایک ەوە ڕەت دەکرێتەوە.
به گوێرەی زانیارییه‌كان پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به په‌که‌که به‌سه‌رکردایه‌تی جه‌میل بایک، له کۆبوونه‌وه‌یەکی دا ڕایگەیاندووە باوه‌ڕمان به قسه‌کانی موحه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجالان نییه، که سه‌ردانی ئاپۆی کردووه و تەندرووستییەکی باشی هەیە.
بایک هەروەها ڕایدەگەێنێت کە ئێمه هیچ ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌کی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان قبوڵ ناکه‌ین و گوێی لێناگرین،كه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵیه‌تی ئێستای په‌كه‌كه له قه‌ندیل یه‌ك نه‌گرێته‌وه.