بەپەلە ... هەژماری دەنگەکانی پارتی زیاد دەکات
به‌هۆی بۆچوونی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت بهئهژماركردنهوهی ده‌نگه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌سووتاندنی ده‌نگی كه‌مپی ئاواره‌كان ، دەنگی پارتی زیاد دەکات,
لە ڕاگەیندراوێکداغهیاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "پێشتر 197 سندوق كه ده‌نگی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وای تێدابوه‌و له‌پارێزگای دهۆك سووتێنراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگی یه‌كێتیی و پارتی تێدابوو".
ووتیشی:"جگه له‌وه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدا بون، بۆیه گومانمان هه‌یه كه ده‌نگه‌كانمان وه‌ك خۆی ئهژماركرابێت".
به‌ووته‌ی به‌رپرسه‌ش له‌سنووری نه‌ینه‌وا، "بۆچوونه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت بهئهژماركردنهوهی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كیتی ده‌بێت و ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی زیادده‌كات".