Kurdistan
بەپەلە ... حۆکمی تیرۆر کردن و کوشتنی کۆڵبەران بە شێوەی فەرمی ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... حوکمی تیرۆر کردن و کوشتنی کۆڵبەران بەشێوەی یاسایی واژوو کرا
هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری مەریوان حوکمی کوشتنی کۆڵبەرانی واژوو کرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەشارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە : دوێنێ هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆییشتوونەتە گوندەکانی دزڵی، درکێ و دمێو سەربەشاری مەریوان و مەلا و شەوراکانی ئەم گووندانەیان ناچارکردووە بەڵگەیەک واژوو بکەن کە بەپێی ئەو بەڵگەیە هەر کۆڵبەرێک بکەوێتە بەردەستی هێزە سنوورییەکان دەبێ تەقەی لێبکرێت .
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچانە ڕایانگەیاندووە کە هەر کەسێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەری بکا، دەکەوێتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەم کاتەوە تاوانی کوشتنیان لەئەستۆی خۆیانە