بەپەلە ... حکومەتی تورکیا و عێراق بە نهێنی ڕێکەوتن بۆ لێدانی پەکەکە لە چەن ڕۆژی داهاتوودا
ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ڕێككەوتنی نهێنی نێوان حكومەتی عێراق و توركیا ئاشكرا دەكات و دەشلێت ھەفتەی داھاتوو ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر مولگەكانی پەكەكە چڕ دەبنەوە.
بەرپرسێكی باڵای عێراق بە ڕۆژنامەی (العربیە جدید)ـی ڕاگەیاندووە: دوای مانگێك دانوستان لە نێوان خلوسی ئاكار سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا و عوسمان غانمی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، ھەردوو حكومەتی عێراق و توركیا لەسەر دەركردنی پەكەكە لە عێراق ڕێككەوتوون و عێراق ڕێگای بە توركیا داوە تا كاتێكی دیاریكراو ئۆپڕاسیۆنەكەی بەردەوام بكات، دوای كوتایی ھاتنی وادەی دەستنیشانكراو دەبێت توركیا ئۆپڕاسیۆنەكانی ڕاگرێت.
سەرچاوە عێراقیەكەی كەلە بەغداوە بۆ ڕۆژنامەكە قسەی كردووە دەلێت: توركیا داوای لە عێراق كردووە ڕێگای بدات ھێرش بكاتە سەر قەندیل و بە تەواوی پەكەكە لەم ناوچانە دوور بخاتەوە، حكومەتی عێراقیش بەم داوایەی توركیا ڕازی بووە و چاوەڕوان دەكرێت لە ھەفتەی داھاتوودا فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە چڕی مۆڵگەكانی پەكەكە لە باكووری عێراق (ھەرێمی كوردستان) بۆمباران بكەن.
سەرچاوەكە كاتی كوتایی ھاتنی ئۆپڕاسیۆنەكەی توركیایی ئاشكرا نەكردووە كە لەلایەن عێراقەوە بۆ توركیا دیاریكراوە، بەلام ئاماژە بەوەدەكات كە توركیا ناوچەیەكی زۆری لەدەست پەكەكە دەرھێناوە و لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ ھێرشی سەر قەندیل دەكات.