Kurdistan
بۆ لاهۆر جەنگی،"دەبێت ئۆتۆمبێلە دزراوەکان بگەرێنیتەوە"
پارێزگاری كەركووك بە وەکالەت داوای گەڕاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە دوای رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر لە كەركووك نەماون و دیار نیین
بەپێی نوسراوێكی فەرمی نووسینگەی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت ، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای لێدوانێكی تەلەفۆنی لە نێوان راكان سعید علی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت وعەدنان كۆچەر سكرتێری لاهور شێخ جەنگی فەرماندەی دەزگای نەهێشتنی تیرۆر، راکان داوای لێ کردووە كە ئەو ئۆتۆمبێڵانەی كە ناوو ژمارەكانیان هاوپێچ كراون لە گەڵ تەواوی بەڵگەنامەكان ، بۆ خاوەنداریەتی پارێزگای كەركوك دەگەڕێتەوە، بۆیە داواكارین بە زووترین كات ئەو ئۆتۆمبێلانە بگەڕێننەوە و رادەستی بەشی خزمەتگوزاریەكان بكەن . لە هاوپێچی نوسراوەكەشدا ئاماژەی بەو ئۆتۆمبیڵانە كراوە كە ئێستا لە پارێزگای سلێمانی دان .