بەپەلە ... هەڕەشەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان بنەماڵەی کۆسرەت ڕەسوڵ وبنەماڵەی تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەکرێت
کێشه‌ی نێوان بنەماڵەی تاڵه‌بانی و كوڕەکانی شێخ جه‌نگی لەگەڵ بنەماڵەی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری یەکەمی سکرتیری گشتی له یه‌كێتی به‌هۆی ده‌ستێوەردان لە تشکیلاتی لیواكانی كۆسره‌ت ڕەسوڵ گرژی و تووندی تێكه‌وتوه‌تەوە و له‌ئه‌گه‌ری شەڕ و پێكداداندایه.
به‌پێی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵ : لاهور جه‌نگی بە دەستێوەردان لە تەشکیلەی لیواکانی کۆسرەت ڕەسول ، ده‌یه‌وێت لیواكانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ته‌شكیله‌ی نوێ بكرێن و له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی كۆسره‌ت ڕەسوڵ و كوڕەکانیدا ده‌ریان بهێنێت ، کە ئه‌مه‌ش له لایه‌ن كوڕەکانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ەوە به‌توندی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كان:كوڕەکانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هۆشداری توندیان داوه‌تە لاهور جه‌نگی كه نزیكی هێزه‌كانی لیواكه‌ی سه‌ر به‌باوكیان نه‌كه‌ون چوونكه له هیچ كاتێكدا ڕێگه به‌ده‌ستكاری كردنی هێزه‌كانیان نادرێت.
ماوه‌یه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له گرژیه كانی بنەماڵەی تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی له‌گه‌ڵ بنەماڵەی كۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌كرێت.